انصارالله خاکەکانی داگیرکراو مووشەکباران دەکات

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی لۆد کە رژێمی داگیرکەر وەک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ناوی دەدات و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەکی بالیستیکی زولفیقار و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یافا کرانە ئامانج.
سەریع جەختی لەوە کردەوە کە داگیرکەری هێرشەکانی بۆ سەر براکانی لە غەززە زیاد کردووە و کۆمەڵکوژی دڕندانە دژی ژنان و پیاوان و منداڵان ئەنجام دەدات و هەموو ئەمانەش لەبەر چاوی جیهاندا ڕوودەدەن و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەموو تاکێکی ئوممەت هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و ئەخلاقی و مرۆییەکانی خۆی.
سەریع رایگەیاند کە ئەگەرنا هەر کەسێک لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا بێدەنگ بێت، درەنگ یان زوو دەبێت تووشی لێکەوتەکانی ئەم تاوانە ببێت و وتی، "غەززە بە خۆڕاگری قارەمانانەی خۆی و گەلی ئازاد بەرگری لە تەواوی ئوممەت دەکات، یەمەن بە هاوکاری خوا بەردەوام دەبێت لە ئۆپڕاسیۆنە پشتیوانییەکانی و هەرگیز درێغی ناکات لە فراوانکردن و زیادکردنی ئەو ئۆپڕاسیۆنانە بەگوێرەی توانا و ئەگەرەکانی. ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت تا هێرشەکان لە غەززە کۆتاییان دێت و ئابڵوقەکان هەڵدەگیرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.